پارتی لە ساڵیادی یەکێتیی قوتابیاندا: دەبێ خۆڕاگر بن؛ بەر بە هزری نامۆ بگرن و دەستکەوتەکان بپارێزن

هەولێر-KDP.info- مه‌كته‌بی سیاسیی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕایدەگەیەنێ، قوتابیان له‌و قۆناغه چاره‌نووسسازه‌ى ئه‌مڕۆماندا ڕۆڵی گرینگ‌یان لە ئەستۆیە، بۆیە دەبێ شانبه‌شانى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، دڵسۆز و خۆڕاگرانه سه‌رى ڕمى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى بیروبۆچوون و هزرى نامۆ و چه‌وتى تووندوتیژى و په‌لامار و هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆریستان بن بۆ پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كانمان و، ڕه‌وشى ئارام و سه‌قامگیریی هه‌رێمى كوردستان و كۆتاییهێنان به كێشه و گیروگرفته‌كان.
دەقی په‌یامى پیرۆزبایی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
به‌بۆنه‌ى (63)ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یه‌كێتیی قوتابیانى كوردستان
به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سكرتاریه‌ت و هه‌ڤاڵانى لیژنه‌كانى راپه‌ڕاندنى یه‌كێتیى قوتابیانى كوردستان..
به بۆنه‌ى(63)هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕى دامه‌زراندنى یه‌كێتییه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و رۆژى قوتابیانى كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی له ئێوه و گشت كادیر و ئه‌ندامانى رێكخراوه‌كه‌تان و سه‌رجه‌م قوتابیانى ئازیزى كوردستان ده‌كه‌ین، هیواخوازین وه‌ك هه‌میشه هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن له هه‌وڵ و كۆشش و كار و چالاكیه‌كانتان و هه‌نگاوى به‌رهه‌مدارتر بنێن بۆ ده‌سكه‌وتى زیاتر و، هه‌رده‌م له خزمه‌ت زانست و پێشكه‌وتن و نوێخوازیدا بن.
مایه‌ى شانازییه یه‌كێتییه‌كه‌تان، كه به‌ر له (63)ساڵ دامه‌زرا، توانیویه‌تى به‌و ته‌مه‌نه پڕ به‌خششه‌ى و له‌و پێگه گرینگه‌ىدا و به‌و به‌رنامه ده‌وڵه‌مه‌ند و پێشكه‌وتووانه‌ى خۆی، كه هه‌ڵقووڵاوى قوتابخانه‌ى كوردایه‌تى و پارتى و رێبازى پیرۆزى بارزانییه، له گشت قۆناغه‌كانى خه‌بات و تێكۆشانى گه‌له‌كه‌مان و بزووتنه‌وه رزگاریخواز و شۆڕشگێڕیی و سیاسییه‌كه‌ىدا، رۆڵێكى دیار و به‌رچاو ببینێ له خه‌باتى پیشه‌یی و سیاسی‌دا، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ و هه‌رێمایه‌تى و جیهاندا رۆڵى دیار و كاریگه‌ر بووه، له‌و كاروانه‌شدا به ده‌یان سه‌ركرده و كادیرى لێهاتووى به‌خشیوه‌ته سه‌ر گۆڕه‌پانى خه‌بات و تێكۆشان.
ئاشكرا و روونه، كه توێژى به‌رفراوانى قوتابیان ئه‌رك و كارێكى چه‌نده بایه‌خدار و گرینگ‌یان له ئه‌ستۆیه و چ سه‌نگ و كاریگه‌رییه‌كیشیان هه‌یه به‌سه‌ر ره‌وتى په‌روه‌رده و فێركردن له‌لایه‌ك و داكۆكیكردن له ده‌سكه‌وته‌كانمان و پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگه و هۆشیاریی تاكه‌كانى له‌لایه‌كى دیكه‌وه، بۆیه رۆڵى به‌رپرسانه‌ى ئێوه و یه‌كێتییه‌كه‌تان هۆكارى وه‌رچه‌رخان و پێشكه‌وتنى ره‌وشه‌كه‌یه، به‌تایبه‌تى له‌و قۆناغه چاره‌نووسسازه‌ى ئه‌مڕۆماندا شانبه‌شانى رۆڵه‌كانى گه‌له‌كه‌مان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان دڵسۆز و خۆڕاگرانه سه‌رى ڕمى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى بیروبۆچوون و هزرى نامۆ و چه‌وتى تووندوتیژى و په‌لامار و هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆریستان بن بۆ پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كانمان و، ره‌وشى ئارام و سه‌قامگیریی هه‌رێمى كوردستان و كۆتاییهێنان به كێشه و گیروگرفته‌كان.
جارێكى دیكه به‌و بۆنه‌وه پاڵپشتى و پشتیوانیى خۆمان بۆ ئێوه و یه‌كێتییه‌كه‌تان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و ئومێده‌وارین هه‌رده‌م مایه‌ى متمانه‌ى ئه‌و توێژه و كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان و پێشه‌نگى بزووتنه‌وه‌ى قوتابیانى كوردستان بن بۆ به‌ده‌ستهێنانى خواست و داخوازییه ره‌واكانتان.
سڵاو له گیانى پاكى ئه‌و شه‌هیده نه‌مرانه‌ى له رێگاى سه‌روه‌ریى یه‌كێتییه‌كه‌تان و مافه ره‌واكانى گه‌له‌كه‌مان گیانیان به‌خشى..
سڵاو له (63)ساڵه‌ى خه‌باتى بێ‌وچان و پڕ ده‌سكه‌وتى یه‌كێتیى قوتابیانى كوردستان..
هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن...
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
18/2/2016




