١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

فازڵ میرانی: سەركردایەتیی سیاسی و حكوومەتی هەرێم لە هەوڵی چارەکردنی قەیرانەکاندان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان (فازڵ میرانی)، لە پێشوازیی کۆنسووڵی بەریتانیا لە هەولێر، باسی لەو قەیرانانە کرد كە رووبەڕووی هەرێمی كوردستانی بووەتەوە و، دووپاتی کردەوە کە، سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان و حكوومەتی هەرێم لە هەوڵ و جموجۆڵدان بۆ دەربازبوون لەم قەیرانانە.

ئەمڕۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەلاحەدین (فازڵ میرانی) سكرتێری مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە (ئەنگیوس مێكی) کونسووڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر كرد.

لە دانیشتنێكدا (فازڵ میرانی) وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان تیشكی خستە سەر رەوشی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی و عێراقی فیدراڵ بەگشتی.
(فازڵ میرانی)، باسی لەو قەیرانانە کرد كە رووبەڕووی هەرێمی كوردستانی بووەتەوە و، دووپاتی کردەوە کە، سەركردایەتی سیاسی كوردستان و حكوومەتی هەرێم لە هەوڵ و جموجۆڵدان بۆ دەربازبوون لەم قەیرانانە.

هەروەها دووپاتی كرد كە گووشارێكی زۆر قورس لەسەر خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەیەو پێشمەرگەی كوردستان لە ئەركێكی سەخت دان لەگەڵ گروپی تیرۆریستی داعش و هێزی پێشمەرگەی كوردستان توانیویانە ئەفسانەی گەورە تۆمار بكەن و سەركەوتن ئەنجام بدەن لەسەر تیرۆریستانی داعش.

(میرانی) گوتیشی، كە بە بڕوای ئێمە ئەم قەیرانانە كاتین و، گەلی كوردستان لێ ی دەرباز دەبێت.
سوپاسی سەركردایەتی پارتی پێشكەش كرد بۆ لایەنەكان و هێزەكانی هاوپەیمانان كە هاوكاری كوردستانیان كردووە لە رووبەرووبوونەوەی گروپی تیرۆریستی داعش و دەربازبوون لە قەیرانی دارایی و ئابووری.

لەلای خۆیەوە کونسووڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر رێزو سوپاسی خۆی پێشكەش بە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان كردو دەستخۆشی لە سەركردایەتی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد بۆ نەرم نواندنی هەڵوێستەكانی بۆ چارەكردنی قەیرانی سیاسی لە هەرێمی كوردستان و هیوای سەركەوتنی بۆ هەرێمی كوردستان خواست.


 

هەواڵی پەیوەندیدار