پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی هونەرمەند واحید مەرجان دەکات

بەڕێزان، خانەوادەى هونەرمەند واحید مەرجان
بە داخ و پەژارەوە هەواڵى كۆچی دوایی هونەرمەندو شانۆكار (واحید مەرجان)مان پێگەیشت، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەى بەڕێزتان و كەس و كارى خوالێخۆشبوو و تەواوى هونەرمەندان دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و ئومێدەوارین خواى گەورە ئارامى ودڵنەوایی بە ئێوەو هەموو لایەك ببەخشێ.
هونەرمەند(واحید مەرجان)تەمەنێكی پڕبەخششی لە دەیان بەرهەمى جۆراوجۆرى لە بوارى شانۆوشێوەكاریی و میوزیكژەنى بە هونەرو گەلەكەمان بەخشیوە، بەمەش جێپەنجەو خزمەتى نەسرەوتووى بەسەر بوارى هونەرى و رۆشنبیریدا دیارو بەرچاوە.
جارێكى دیكە سەرەخۆشیتان لێ دەكەین و ئومێدەوارین ئەمە دوا یین كۆست و ناخۆشیتان بێت.
مەكتەبى سیاسی پارتى دیموكراتى كوردستان
١٠/٢/٢٠١٦




