شاندێكی پارتی به‌شداری كرد له پرسه‌ی شێخ جه‌نگی تاڵه‌بانیدا

کۆیە-KDP.info- شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشداری كرد لە پرسەی خوالێخۆش بوو شێخ جەنگی تاڵەبانیدا.
ئه‌مڕۆ 6/2/2016 شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه پێكهاتبوو له فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی، مه‌سروور بارزانی، ئازاد به‌رواری، ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب سیاسی، سیداد بارزانی و نه‌زهه‌ت حالی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له شارۆچكه‌ی كۆیه به‌شداری له پرسه‌ی خوالێخۆشبوو شێج جه‌نگی تاڵه‌بانی برا گه‌وره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆككۆماری پێشووی عێراق كرد.
شانده‌كه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو به گه‌رمی پێشوازی كران و دوای خوێندنی سوره‌تی فاتیحه، پر‌سه و سه‌ره‌خۆشی سه‌رۆك بارزانیان به بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو راگه‌یاند و له خوای گه‌وره داواكار بوو خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بووری و دڵنه‌وایش به گشت لایه‌ك ببه‌خشێ و هیوایان خواست ئه‌مه دوا كۆستی بنه‌ماڵه‌كه‌یان بێت.




