پارتی له ساڵیادی دامه‌رزاندنی یه‌كگرتوودا: ئه‌ركی هه‌مووانه به یه‌كڕیزیمان ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕێنین

هه‌ولێر-KDP.info- پارتی، 22وه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان پیرۆز ده‌كا و به‌م بۆنه‌یه‌یشه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌ركى سه‌رشانى سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانه، له‌و هه‌لومه‌رجه ناله‌بار و داسه‌پاوه‌دا، هه‌نگاوى جیددى و كرده‌نى بنێین بۆ زیاتر لێكتێگه‌یشتن و ته‌بایی و یه‌كهه‌ڵوێستى بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و قۆناغه و بنبڕ‌كردنى گیروگرفت و كێشه‌كان و به‌دیهێنانى گشت مافه ره‌واكانمان.
برووسكه‌ى پیرۆزبایی مه‌كته‌بى سیاسیی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
به بۆنه‌ى بیست و دووه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنی یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان
به‌ڕێزان: محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌میندارى گشتیی و، ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان...
به بۆنه‌ى بیست و دووه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان گه‌رمترین پیرۆزبایی له ئێوه‌و ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى و ئه‌ندام و لایه‌نگرانتان ده‌كه‌ین، ئومێده‌وارین به‌و بۆنه‌یه‌وه هه‌موو لایه‌ك به‌هه‌مان گیانى به‌رپرسیاریه‌تى و نیشتیمانییه‌وه یه‌كڕیزیی هێزه سیاسییه‌كان و بنه‌ماكانى هاوپه‌یمانیه‌تی پته‌وتر بكه‌ین و، هه‌وڵ بده‌ین كێشه و گیروگرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و ئه‌و ئه‌زموون و ده‌ستكه‌وتانه‌ى ئه‌مڕۆ به خوێن و قوربانیدانى رۆڵه‌كانى گه‌له‌كه‌مان هاتوونه‌ته دی، بپارێزین.
ئه‌ركى سه‌رشانى سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان و رۆڵه دڵسۆزه‌كانى گه‌له‌كه‌مانه، له‌و هه‌لومه‌رجه ناله‌بار و داسه‌پاوه‌ى ئه‌مڕۆى شه‌ڕ و قه‌یرانى دارایى و چه‌ندین كێشه‌ى دیكه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا، هه‌نگاوى جیددى و كرده‌نى بنێین بۆ زیاتر لێكتێگه‌یشتن و ته‌بایی و یه‌كهه‌ڵوێستى بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و قۆناغه و بنبڕ‌كردنى گیروگرفت و كێشه‌كان و به‌دیهێنانى گشت مافه ره‌واكانمان.
جارێكى دیكه پیرۆزباییتان لێده‌كه‌ین و هیوادارین هه‌رده‌م به‌رده‌وام و له پێشكه‌وتن دابن..
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
6/2/2016




