پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی مام وسێن هاواری دەکات

بەرێزان خانەوادەی مام وسێن هاواری
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری كاكەییەكانی دەڤەری هەڵەبجەی شەهید، پێشمەرگەی دڵسۆزی شۆڕشی مەزنی ئەیلووڵ، كادیری تێكۆشەری لقی (١٢)ی پارتیمان ( مام وسێن هاواری )مان پێگەیشت. لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە و تەواوی خزم و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لەخوای گەورە داواكارین سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انالله واناالیه راجعون.
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٣/٢/٢٠١٦




