پارتی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی حەجی محەممەد خەیات دەكات

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حەجی محەممەد خەیات)..
بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی ناسراو و تێكۆشەری دەڤەری زاخۆ (حەجی محەممەد خەیات)ـمان پێگەیشت.
لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین. لە خوای گەورە داواكارین گیانی هەڤاڵی كۆچكردوو بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انالله واناالیە راجعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
2/2/2016




