پارتی، سەرەخۆشی لە دكتۆر ئیبراهیم سمۆ دەكات

بۆ هەڤاڵی بەڕێز (دكتۆر ئیبراهیم سمۆ)..
بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (نادر سمۆ)ـی مامی بەڕێزتانمان پێگەیشت. لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە و سەرجەم خزم و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواكارین سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انالله واناالیە راجعون.
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
31/1/2016




