پارتی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەحمەد حاجی حوسێن دەكات

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ئەحمەد حاجی حوسێن)..
بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیار و تێكۆشەری شاری سلێمانی (ئەحمەدی حاجی حوسێن)ـمان پێگەیشت. لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە و سەرجەم خزم و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواكارین سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انالله واناالیە راجعون.
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
31/1/2016




