١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پرسه‌ی پارتی بۆ كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند كه‌ریم كابان

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان، خانەوادەى هونەرمەندى ناودارى گەلەکەمان کەریم کابان

   بە داخ و پەژاەوە هەواڵى کۆچی دوایی هونەرمەندو گۆرانیبێژى رەسەن و ناودارى گەلەکەمان (کەریم کابان)مان پێگەیشت، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەى بەڕێزتان و تێکراى کەس و کارى خوالێخۆشبوو و تەواوى هونەرمەندان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و ئومێدەوارین خواى گەورە سەبروئارامى ودڵنەوایی بە ئێوەو هەموو لایەک ببەخشێ.

  هونەرمەندى رەسەنى گەلەکەمان(کەریم کابان) یەکێک بوو لەو هونەرمەندە ناودارانەى گەلەکەمان خزمەتێکى زۆرى بە هونەرى رەسەنى گەلەکەمان گەیاندووەو بەدەیان کارى هونەریى و داهێنەرانەى بە درێژایی کاروانى هونەریدا ئەنجام داوە، کە مایەى رەزامەندى و خۆشحاڵى بینەران و جەماوەرى کوردستان و نەوە لە دواى نەوە بووە، هەروەها شانبەشانى هونەرە دەوڵەمەند و بەپێزەکەى خزمەتێکى زۆریشى بە کاروانى خەبات و تێکۆشانى گەلەکەمان و کوردایەتى گەیاندووە هەر بۆیەش کارو بەرهەمەکانى ئەو هونەرمەندە هەمیشە بە نەمرى لە نێو گەنجینەى هونەرى و رۆشنبیریی و کولتوریی نەتەوەییماندا دەمێننەوە.

   جارێکى دیکە سەرەخۆشى لە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو دەکەین و داواکارین لە خواى گەورە گیانى کۆچکردوو بە بەهەشتى بەرین شاد بکات.


مەکتەبى سیاسی پارتى دیموکراتى کوردستان
14/1/2016
 

هەواڵی پەیوەندیدار