١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

"كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌رێنی بوو..یه‌كێتی پڕۆژه‌یه‌كی پێشكه‌ش به‌ پارتی كرد"

سەرچاوە: KDP.info
كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كه‌ته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی.ئه‌مڕۆ.

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌عدی پیره‌ و دڵشاد شه‌هاب جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ كۆبوونه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی و پارتی ئه‌رێنی بووه‌ و تێڕوانینی هاوبه‌شیان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كاندا هه‌بووه‌، دڵشاد شه‌هاب ئاشكرای ده‌كات كه‌ یه‌كێتی پڕۆژه‌یه‌كی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا داوه‌ته‌ پارتی.

شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئه‌مڕۆ لەشاری هەولێر کۆبوونەوە، "سەعدی ئەحمەد پیرە" ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پارتی و یەکێتی لەم قۆناغەدا کار دەکەن بۆ تێپەراندنی گرفتەکان و پێکەوە لەسەر بنەمای هاوبەش لەگەڵ لایەنەکان قسە دەکەین بەتایبەتی پێشنیارەکانی یەکێتی کە دەیەوێت لە ڕێگای پرۆژەیەکەوە سەرجەم لاینەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆ ببنەوە، چونکە دواجار هەر دەبێت کۆ ببینەوە."
سه‌عدی ده‌یشڵێ: "کۆبوونەوەیەکی زۆر ئیجابی بوو؛ هەردوو لامان پێداگیریمان لەسەر باشترکردنی ڕەشی کوردستان کردەوە".

هاوکات "دڵشاد شەهاب" ئەندامی شاندی دانوسانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پارتی و یەکێتی وەک دوو هێزی کاریگەری لە مەیدانەکەدا دەبێت تێڕوانینیی هاوبه‌شیان هەبێت بۆچۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ڕوودانەوانە بۆ ئەوەی لە قازانجی کورد تێپەڕبن.
گوتی: ئەمڕۆ یەکێتی نیشتمانیی کوردستان پڕۆژەیه‌كیان (وەرەقەی عەمەل)ـیان پێشکەشی پارتی کردووە، ئێمەش وەک پارتی خەریکی گفتوگۆ و وردبینی دەبین بۆ ئەوەی وەڵامی پرۆژەکە بدرێتەوە، بەڵام بە گشتی تێڕوانینمان هاوبەشمان هەیە لەسەر ڕووداوەکان".
ئەوەشی خستە ڕوو: "کۆبوونەوەی ترمان ماوە، ئەمەیان زۆر ئیجابی بوو."

شاندی پارتی پێکهاتووە لە (نێچیرڤان بارزانی) جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، (فازڵ میرانی) سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی و (مەحموود محەممەد) و (کاکەمین نەجاڕ) ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و (دڵشاد شەهاب) ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی و، هەروەها (مەلا بەختیار) لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، (قوباد تاڵەبانی) و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی (سەعدی ئەحمەد پیرە)، (عومەر فەتاح) و (ڕزگار عەلی) ، شاندەکەی یەکێتی بوون.

كارزان سه‌باح

هەواڵی پەیوەندیدار