مەكتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی فارووق سەیدحەسەن دەكات

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو مامۆستا (فاروق سەیدحەسەن).
بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستای دیاری پەروەردەیی و وەرزشی، سەرۆكی پێشووی یانەی وەرزشیی هەولێر، خوالێخۆشبوو (فارووق سەیدحەسەن)ـمان پێ گەییشت.
لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە و تەواوی خزم و كەسوكار و هاوپیشە و هاوكارانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواكارین سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انالله واناالیه راجعون.
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
10/1/2016




