١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

فازڵ میرانی: له‌رێگه‌ی لاوانه‌وه‌ ده‌توانرێ په‌یامی كورد به‌ جیهان بدرێ

سەرچاوە: KDP.info
دیداری فازڵ میرانی له‌گه‌ڵ فه‌لاح حه‌سه‌ن.ئه‌مڕۆ.

هە‌ولێر-KDP.info- سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌، له‌ ڕێگه‌ی لاوانی جیهانه‌وه‌ ده‌توانرێ په‌یامی كورد به‌ جیهان بدرێ كه‌ ئه‌مه‌یش ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه‌.

بو پشتگیری له چینی لاوی كوردستان و بەرزنرخاندنی پێگەی لاوانی كورد له گۆڕەپانه سیاسی و جیهانییەكانی چینی لاواندا، (فازڵ میرانی) سكرتێری مەكته‌بی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان پیشوازی كرد له (فەلاح حەسەن) جیگری سەرۆكی لاوانی جیهان.
له میانی دیدارەكەدا فه‌لاح حه‌سه‌ن باسی له پێگه‌ی لاوانی كوردستان كرد له ئاستی جیهاندا و باسی له ڕۆڵی لاوان كرد له گه‌یاندنی په‌یامی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ و چینی لاوان به نێوه‌نده‌ی سیاسی و ده‌سته‌ڵاته‌كانی جیهانیدا.

فازڵ میرانی دەستخوشیی له ‌جێگری سه‌رۆكی لاوانی جیهان كرد و ئاماژه‌ی بەم دەستكه‌وته‌ مه‌زنەدا كه له‌م پێگه‌یه‌وه‌ دەتوانریت په‌یامی لاوانی كورد به هەموو جیهان بدریت، هه‌روه‌ها به قوناغیكی گەوره‌ی وه‌سف كرد بۆ ئەوه‌ی بتوانریت له داهاتوودا سوود لەم جۆرە كارانە وەربگیرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار