١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە نه‌وزاد هادی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ڤاڵی به‌رێز كاك نه‌وزاد هادی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتیمان و پارێزگاری هه‌ولێر

به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (خه‌دیجه‌ حاجی عه‌زیز )ـی دایكی به‌رێزتان مان پێگه‌یشت. له‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌دا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ به‌رێزتان و خانه‌واده‌ و سه‌رجه‌م خزم و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و هاوبه‌شی خه‌متانین.
له‌خوای گه‌وره‌ داواكارین سه‌بر و ئارامی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی كۆچكردوو بخاته‌ به‌ر دڵۆڤانی خۆی و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انالله واناالیه راجعون.

مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان   
5/1/2016 
 

هەواڵی پەیوەندیدار