مهكتهبی سیاسیی پارتی: ئهركی ههموو لایهكمانه به دهنگ یهكڕیزیی و تهباییهوه بچین
__2015_12_31_h18m24s17__HK.jpg)
ههولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتىی دیموکراتى کوردستان بە بۆنەى سەرى ساڵى نوێی زاینییەوە پهیامێكی پیرۆزبایی راگهیاند و له پهیامهكهدا هاتووه" ئەرکى سەرشانى هەموولایەکە بەو پەڕى دڵسۆزى و بەرپرسیاریەتییەوە بە دەنگ یەکڕیزیی و تەباییەوە بچین و دەسکەوتەکانمان بپارێزین و لەو بارودۆخە چارەنووسسازەدا وڵاتەکەمان و هەرێمى کوردستان بگەیەنینە دوا کەنارى ئارام و ئاسوودەیی.
دهقی پهیامهكه:
بە بۆنەى هاتنەوەى سەرى ساڵى نوێی زایینی، پیرۆزباییەکى گەرم لە کەسوکارى سەربەرزى شەهیدەکان و پێشمەرگە دلێرەکان لەبەرکانى شەڕ دەکەین، پیرۆزبایی لە گەلى کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، داواکارین ساڵى تازەی زایینی، ساڵى هات و خێروخۆشی بێت، ساڵى بنبڕکردنى کێشەو ئێش و ئازارەکانى گەلەکەمان بێ و کوردستان هەمیشە لە ئارامیی و سەقامگیریی و خۆشگوزەرانی دا بێت.
لاى هەمووان ئاشکرایە گەلەکەمان لە شەڕێکى سەختى رووبەڕووبوونەوەى تیرۆریستان دایە و پێشمەرگە قارەمانەکانمان رۆژ لە دواى رۆژ زەبرى کوشندەوجەرگبڕیان لێدەوەشێنن و کۆتایی یەکجارەکیان زۆر نزیک بۆتەوە، ئەمەش گەلەکەمان لە هیواوخواستە رەواکانمان نزیک دەکاتەوە، هەربۆیە ئەرکى سەرشانى هەموولایەکە بەوپەڕى دڵسۆزى و بەرپرسیاریەتییەوە بەدەنگ یەکڕیزیی و تەباییەوە بچین و دەسکەوتەکانمان بپارێزین و لەو بارودۆخە چارەنووسسازەدا وڵاتەکەمان و هەرێمى کوردستان بگەیەنینە دوا کەنارى ئارام و ئاسوودەیی.
هیواخوازین ساڵى نوێ ساڵى بەدەستهاتنى تەواوى مافەکانمان بێت و ساڵى چارەسەرکردنى یەکجارەکى کێشەو قەیرانەکان و هەنگاونان بەرەو زیاتر پێشکەوتن و ئاوەدانکردنەوەى کوردستان بێت.
مەکتەبى سیاسی پارتىی دیموکراتى کوردستان
31/12/2015




