مهكتهبی سیاسیی پارتی، پهیامێكی پیرۆزبایی بۆ جهژنی لهدایكبوونی پێغهمبهری ئیسلام راگهیاند

ههولێر-KDP.info- مهكتهبی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان بە بۆنەى هاتنەوەى جەژنى لە دایکبوونى پێغەمبەر محەمەد (د.خ) گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسلمانانى کوردستان و عێراق و جیهان كرد.
دهقی پهیامهكه:
بە بۆنەى هاتنەوەى جەژنى لە دایکبوونى پێغەمبەر محەمەد (د.خ) گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسلمانانى کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، ئومێدەوارین ئەو بۆنە پیرۆزە مایەى خێرو خۆشی و کۆتایی هێنان بێت بە شەڕو کوشتارو ماڵوێرانى و دەردسەرى ، ببێتە هاندەرو هەوێنى زیاترى چەسپاندنى گیانى لێبووردەیی و ئاشتەوایی و پێکەوەژیان و هۆکارى بەهێزکردنى شیرازەى کۆمەڵایەتى بێت لە نێو پێکهاتە جیاجیاکانى کۆمەڵگەى کوردستاندا.
هیواخوازین ئەو یادە پیرۆزە دەرفەتێک بێت بۆ پتەوکردنى تەبایی و یەکڕیزیی و رەگداکوتانى سەقامگیریی و ئاسوودەیی، هەروەها بەرزراگرتنى شکۆ و پیرۆزی ئایینى ئیسلام و نەهێشتنى توندەڕەوى و توندوتیژى و شەڕوشەڕانگێزیی، بەتایبەتى لەو هەلومەرجە دژوارەى ئەمڕۆماندا کە گەلەکەمان دووچارى شەڕێکى داسەپاوى تیرۆریستانى داعش دژ بە مرۆڤایەتى و بەهامرۆڤایەتیەکان بۆتەوە.
جارێکى دیکە ((12ى رەبیع لئەوەلى1437ى کۆچى)) لەسەرتاپاى موسلمانان پیرۆز بێت.
مەکتەبى سیاسی پارتىی دیموکراتى کوردستان
23ى کانوونى یەکەمى 2015ى زایینى
12ى رەبیع لئەوەلى 1437ى کۆچی




