١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، په‌یامێكی پیرۆزبایی بۆ جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح راگه‌یاند

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حەزرەتى مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێ) په‌یامێكی پیرۆزبایی راگه‌یاند و تێیدا گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەى سەرجەم خوشک وبرا مەسیحیەکانى کوردستان و عێراق وجیهانی كرد.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:
بەبۆنەى جەژنى لەدایکبوونى حەزرەتى مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێ) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەى سەرجەم خوشک وبرا مەسیحیەکانى کوردستان و ئێراق وجیهان دەکەین، هیوادارین جەژنى ئەمساڵی برایانى کریستیان ببێتە هەوێن و هاندەرێکى دیکە بۆ پتەوکردن و قووڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوژیان ولێبوردەیی و تەبایی لە نێوان هاووڵاتیان و کۆمەڵگەکەماندا و کەمکردنەوەى دەردەسەرى و ئێش و ئازارەکان.
   بێگومان کوردستان لە دێرزەمانەوە لانکەى ئەو کولتوورە دەوڵەمەندەى فرەیی و هەمەجۆریی ئایینى و ئیتنی بووە و بۆتە بنەمایەکى بەهێزى یەکگرتوویی و پەرەسەندنى ئەو کولتووروشارستانیەتە.
   لەکاتێکدا کریستانەکان بە ئازادى وئارامی جەژن و یادە ئایینى وکولتوریەکانیان دەگێڕن، ئەمڕۆ هەرێمى کوردستان بۆتە پەناگەى ئارام وئاسوودەیی بۆ هەزاران خوشک و برایانى دیکەى کریستیان کە لە ناوچەوشوێن و شارەکانى دیکەى ئێراق روویان تێکردووە و بە زێدو وڵاتى خۆیانى دەزانن.دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هەر لە جەژن و بەختەوەریدابن.

مەکتەبى سیاسیی پارتىی دیموکراتى کوردستان
24/12/2015

هەواڵی پەیوەندیدار