١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پرسه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، بۆ كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند حاجی مه‌كی

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەى هونەرمەندى ناودارى گەلەکەمان حاجى مەکى عەبدوڵڵا
  بە داخەوە هەواڵى کۆچی دوایی هونەرمەندى رەسەنى گەلەکەمان (حاجى مەکى)مان پێگەیشت، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەى بەڕێزتان و تێکراى کەس و کارى خوالێخۆشبوو و تەواوى هونەرمەندان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و ئومێدەوارین خواى گەورە سەبروئارامى ودڵنەوایی بە ئێوەو هەموو لایەک ببەخشێ.
  حاجى مەکى ناسراو بە(عەلییەفەنى) یەکێک بوو لە هونەرمەندە زێدە دیارەکانى بوارى شانۆودراما لە کوردستان و هەر لە سەردەمێکى زووەوە دەستى بەکارى هونەرى کردووە و بە سەدان کارى هونەریى و داهێنەرانەى لە تەلەفزیۆن و سەرتەختەى شانۆو سینەما ئەنجام داوە، کاروبەرهەمەکانى ئەو هونەرمەندە بە درێژایی کاروانى هونەری کوردیی مایەى رەزامەندى و خۆشحاڵى بینەران و جەماوەرى کوردستان و نەوە لە دواى نەوە بووە، هەروەها شانبەشانى هونەرە دەوڵەمەند و بەپێزەکەى خزمەتێکى زۆریشى بە کاروانى خەبات و تێکۆشانى گەلەکەمان و کوردایەتى گەیاندووەو لە پێناوى ئەو کاروانە شکۆدارەى رێبازى پارتى و بارزانیدا نەسرەوتووە و کۆڵی نەداوە، بەمەش جێپەنجەى لەو بوارەدا هەرە دیارو روون و بەرچاوە.
   جارێکى دیکە سەرەخۆشى لە بنەماڵەى خوالێخۆشبوو دەکەین و داواکارین لە خواى گەورە گیانى کۆچکردوو بەبەهەشتى بەرین شاد بکات.

مەکتەبى سیاسی پارتىی دیموکراتى کوردستان
19/12/2015
 

هەواڵی پەیوەندیدار