١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی ئه‌نوه‌ر به‌گی بێتواته‌ ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی ئه‌نوه‌ر به‌گی بێتواته‌

به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (ناجیه‌ ره‌شید به‌گ)ی خوشكی خوالێخۆشبوو (ئه‌نوه‌ر به‌گی بێتواته‌)مان پێگه‌یشت. له‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌دا سه‌ره‌خۆشی له‌ به‌رێزتان و سه‌رجه‌م خزم و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و هاوبه‌شی خه‌متانین.
له‌خوای گه‌وره‌ داواكارین سه‌بر و ئارامی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی كۆچكردوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات. انالله واناالیه راجعون.

مه‌كته‌بی سیاسیی        
پارتی دیموكراتی كوردستان   
14/12/2015    

هەواڵی پەیوەندیدار