به‌ریتانیا له یارمه‌تیدانی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێ

هه‌ولێر-KDP.info- له‌دیداریدا له‌گه‌ڵ سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی له یارمه‌تیدانی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێ.
(فازڵ میرانی) سکرتێری مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر لە گەڵ باڵیۆزی بەریتانیا له عێراق (فرانک بیکر) کۆ بۆوە.
لە دیدارەکەی نێوان سکرتێری مەکتەبی سیاسی و باڵیۆزی بەریتانیا، بیروڕا و دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنیەکانی عێراق بەگشتی و کوردستان بە تایبەتی ئاڵوگۆڕکرا.
فرانک بیکر پیرۆزبایی لە سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەسەر تیرۆریستانی داعشدا کرد، بەتایبەت ئۆپه‌راسیۆنی رزگارکردنی شنگال، ئاماژەیشی بەوەدا دا کە جیهان بەچاوی رێزەوە سەیری قارەمانییەتی و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات و ئێمەش بەردەوام دەبین لە یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش.
لە لای خۆیەوە (فازڵ میرانی) سوپاسی بەریتانیای کرد بۆ یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان و ئاماژەی بە بڕیاری پەرلەمانی به‌ریتانیا دا بۆ وەشاندنی گورزی ئاسمانی لەدژی داعش كرد.




