١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەكتەبی سیاسیی پارتی، سەرەخۆشی لە ماڵباتی محەممەد حەمەد ئەمین دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بە ‌ناوی خوای مەزن و دلۆڤان

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (محەممەد حەمەد ئەمین حوسێن) پێشمەرگەی شاخ و تێكۆشەری هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان..

بەداخەوە هەواڵی كۆ‌چی دوایی (محەممەد حەمەد ئەمین حوسێن) پێشمەرگەی شاخ و تێكۆشەری هەردوو شۆڕشی ئەیوول و گوڵانمان، پێ گەییشت.
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و تەواوی خانەوادە و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گەورە داواكارین سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

انالله واناالیە را‌جعون

مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان
 

هەواڵی پەیوەندیدار