١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەكتەبی سیاسیی پارتی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی ڕیحانە مینگازوە ئەحمەد دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بە ‌ناوی خوای مەزن و دلۆڤان

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ریحانە مینگازوە ئەحمەد)..

بە داخەوە هەواڵی كۆ‌چی دوایی (ریحانە مینگازوە ئەحمەد) هاوسەری خوالێخۆشبوو (سەلیم حوسێن گوێزی)ـمان، پێ گەییشت.
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و تەواوی خانەوادەكەتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گەورە داواكارین سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

انالله واناالیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار