مهكتهبی سیاسی پارتی، سهرهخۆشی له خانهوادهی خوالێخۆشبوو حهمهی حهمه سهعید ههورامی دهكات

بۆ خانەوادەی تێکۆشەری خوالێخۆشبوو (حەمەی حەمە سەعید هەورامی)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کادیر و پێشمەرگەی پارتیمان هەڵگری میدالیای بارزانی نەمر، خوالێخۆشبوو (حەمەی حەمە سەعید هەورامی )مان، پێگەیشت.
کاکە حەمە هەورامی پێشمەرگە و فەرماندەی قارەمانی هەر دوو شۆرشی مەزنی ئەیلول و گوڵانی پێشکەوتنخواز، دڵسۆزی رێبازی پیرۆزی بارزانی و کەسایەتی دیاری سەربازی و کۆمەڵایەتی دەڤەری هەورامان و هەڵەبجەی شەهید، رۆڵی بەرچاو و ئازایانەی بینیوە لە بەرگری و داستانی خواکورک و راپەرینی مەزنی گەلەکەمان، چەندین جار بریندار بووە و لە مەرگ گەراوەتەوە، ناوبراو تەواوی ژیانی خۆی تەرخان کردبوو بۆ خزمەتی رێباز و نەتەوەکەی. بەداخەوە ئێوارەی رۆژی ١٧/١١/٢٠١٥ بە رووداوی ئۆتۆمبیل کۆچی دوایی کرد و چووە بەر دلۆڤانی خوای گەورە.
لەکاتێکدا ماتەمباری خۆمان رادەگەیەنین، پرسە و سەرخۆشیمان ئاراستەی بەرێزتان و تەواوی خزم و دۆست و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین و شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموولایەکمان ببەخشێت. انالله واناالیه راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتیی دیموکراتی کوردستان
١٨/١١/٢٠١٥




