فازڵ میرانی: پێكهێنانى حكوومه‌ت گرێبه‌ستێكه و هه‌ر كاتێك لایه‌نێك پابه‌ند نه‌بوو به گرێبه‌سته‌كه ده‌توانرێ هه‌ڵوه‌شێندرێ

هه‌ولێر-KDP.info- سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان له‌پێشوازی شاندی باڵای حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان رایگه‌یاند كه، پێكهێنانى حكوومه‌ت گرێبه‌ستێكه و هه‌ر كاتێك لایه‌نێك پابه‌ند نه‌بوو به گرێبه‌سته‌كه ده‌توانرێ هه‌ڵوه‌شێندرێ، چاره‌كردنى ئه‌م دۆخه‌یش له كاره هه‌ره گرینگه‌كانى ئێمه‌یه و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى بالاى كوردستان له سه‌رووى هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى دیكه دایه.
له باره‌گاى مه‌كته‌بى سیاسى پارتىی دیمو‌كراتى كوردستان له سه‌ڵاحه‌ددین (فازڵ میرانى) سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پێشوازى له شاندى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان كرد كه پێكهاتبوو له (به‌ڵێن عه‌بدوڵلا) و (به‌همه‌ن حوسێن) ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى و (گۆران جه‌لال) و (هه‌ڤال عه‌بدوڵلا) و (ئامانج عه‌لى) ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان.
له دانیشتنه‌كه‌دا كه (مه‌حموود محه‌مه‌د) و (رێبوار یه‌لدا) ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى و (ره‌مزى شه‌عبان) ئه‌ندامى یه‌ده‌كى مه‌كته‌بى سیاسى و (ئه‌حمه‌د كانى) به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى كوردستانى و عێراقى پارتىی دیمو‌كراتى كوردستان ئاماده‌ى بوون، میرانى باسى له ره‌وشى ئێستاى عێراق به گشتى و كوردستان به تایبه‌تى كرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه به‌رده‌وام بوونى ئه‌م جۆره دیدارانه ئه‌نجامى ئه‌رێنى ده‌بێت بۆ یه‌كڕیزى كوردستان و ئه‌م كۆبونه‌وانه خێرى هه‌مووانى تێدایه وله هه‌ر شوێنێك ئارامى هه‌بێت بۆ ئێمه ئه‌رێنییه و به پێچه‌وانه‌شه‌وه، به‌ڵام به داخه‌وه هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ن خه‌ریكى دروستكردنى نائارامین له ناوخۆماندا و هه‌رێم به‌ره‌و ئاقارێكى مه‌ترسیدار ده‌به‌ن.
گوتیشى هه‌موومان ده‌بێت كار له سه‌ر دیدى جیاواز بكه‌ین و بیرى هاوبه‌ش به‌هێزتر بكه‌ین. میرانى راشیگه‌یاند ویستمان چوار ساڵى ئارام و هێمنمان هه‌بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه گۆڕان نه‌هاتنه ژێر ئه‌و باره و گۆڕین ئه‌وه نییه كه ئه‌م منداڵ و گه‌نجانه فێرى شتى نامۆ و نه‌خوازراو بكه‌ین له ناو كۆمه‌لگادا ، ئێمه ناچاربووین له گرتنه‌به‌رى ئه‌و رێكارانه به‌رامبه‌ر گۆڕان و داوامان لێ‌كردن كه نه‌هێڵن كێشه‌كه گه‌وره‌تر بێت، به‌ڵام گوێیان له ئێمه نه‌گرت.
سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى ده‌یشڵێت كه پێكهێنانى حكوومه‌ت گرێبه‌ستێكه و هه‌ر كاتێك لایه‌نێك پابه‌ند نه‌بوو به گرێبه‌سته‌كه ده‌توانرێ هه‌لوه‌شێندرێ و چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌م دۆخه له كاره هه‌ره گرنگه‌كانى ئێمه‌یه و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى بالاى كوردستان له سه‌رووى هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى تردایه.
لاى خۆیه‌وه (به‌ڵێن عه‌بدوڵلا) ئه‌ندامى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان وێراى سوپاسگوزارى خۆى بۆ مه‌كته‌بى سیاسى پارتىی دیمو‌كراتى كوردستان بۆ ئه‌م پێشوازییه‌ى كه لێیان كراوه و گووتى نابێت ره‌فتارێك بكرێت كه سه‌قامگیرى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى تێك بچێت و خه‌مى ئێمه ئه‌وه‌یه كه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك پێگه‌ى كوردستان و كورد له عێراق و ناوچه‌كه و جیهان لاواز بكرێت و ئه‌مه ترسناكترین شته. (به‌ڵێن عه‌بدوڵلا) ئاماژه‌یشی دا كه په‌رله‌مانتاران رۆڵێكى زۆر خراپیان دێت و راگه‌یاندنیش به‌نزینێكى زیاترى به‌م ئاگره‌دا كرد.
داوایشی كرد كه هه‌موو لایه‌نه‌كان به هه‌ستێكى نیشتمانپه‌روه‌رى كار بكه‌ن بۆ چاره‌كردنى ئه‌م دۆخه‌ى ئێستاى كوردستان.




