مه‌كته‌بی سیاسی پارتیی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی ئه‌حمه‌د چه‌له‌پی و هه‌ڤاڵانی ده‌كات
__2015_11_03_h17m51s42__LB.jpg)
به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتمانی عێراقی (ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی)مان بیست.
دكتۆر ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی كه‌سایه‌تییه‌كی پایه‌به‌رزی ئۆپۆزسیۆنی عێڕاقی بوو، هه‌وڵه سیاسییه‌كانی بۆ روخانی رژێمی به‌عس دیار و له‌بیرنه‌كراون، له قۆناغی دوای ئازادكردنی عێراقیش له‌ساڵی 2003، رۆڵ و پێگه‌ی به‌رچاوی هه‌بوو له فه‌راهه‌مكردنی زه‌مینه‌ی كاری پێكه‌وه‌یی و بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته.
شایه‌نی ئاماژه‌یه له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی ژیانی سیاسیی‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی باش و شایسته‌ی له‌گه‌ڵ پارتیمان به‌تایبه‌تی و هێزه كوردستانییه‌كان به‌گشتی، هه‌بووه. به‌داخه‌وه دوای خزمه‌ت و تێكۆشانێكی زۆر له پێناو ئازادی و سه‌قامگیری وڵاته‌كه‌ی, پێشنیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ 3/11/2015 به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ له به‌غدا كۆچی دواییكرد و كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقیدا له‌دوای خۆی جێهێشت.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده و هاوڕێ و هه‌ڤاڵانی ده‌كه‌ین و له‌یه‌زدانی دلۆڤان داواكارین سه‌بوری وئارامیان پێ ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
انا لله وانا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتیی دیموكراتی كوردستان
3/11/2015




