بهریتانیا: به فهرماندهیی بارزانی ههموو جیهان بهچاوی رێزهوه سهیری سهركهوتنهكانی پێشمهرگه دهكات
__2015_10_19_h21m35s2__LB.jpg)
ههولێر-KDP.info- ئهمڕۆ (فازڵ میرانی) سكرتێری مهكتهبی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لهباڵیۆزی بهریتانیا له عێراق كرد و لهدیدارهكهدا باڵیۆزی بهریتانیا رایگهیاند" هەمو جیهان بەچاوی ریزەوە سەیری سەركەوتنی هێزەكانی پێشمەرگە دەكات بە فەرماندەیی بەریز (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان".
ئەمڕۆ (فازڵ میرانی) سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە فرانك بیكەر باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و شاندی یاوەری ، لەدانیشتنێكدا كە فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و هێمن هەورامی بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی پارتی ئامادەیبون ، فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی تیشكی خستە سەر رەوشی ئەمڕۆی كوردستان و ناوچەكەو شەڕی تیرۆریستانی داعش و جەختی لەوە كردەوە كە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بە فەرماندەیی سەرۆك بارزانی و بەهاوكاری هاوپەیمانان توانیویانە شكەستی گەورە بەداعش بێنن و توانای خۆیان بۆ تەواوی جیهان نیشاندا.
لەبارەی دۆخی ئەمڕۆی كوردستان رایگەیاند هەرێمی كوردستان بە قۆناغێكی هەستیاردا تێپەڕدەبێت و لەلایەك قەیرانی دارایی و لەلایەكی دیكە شەری دژ بەتیرۆریستان پێویستی بەوە هەیە بەرژەوەندیە لاوەكییەكان وەلابنرێن و بەرژەوەندیە باڵاكانی هەرێمی لەبەرچاو بگیرێن هەروەها سوپاسی هاوپەیمانانی كرد بۆ پێشكەشكردنی هاوكاریەكانیان بە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان.
لەلای خۆیەوە فرانك پیكەر باڵیۆزی بەریتانیا لەعێراق بەناوی خۆی و شاندەكەیەوە سوپاسی سەركردایەتی پارتیی دیموكراتی كوردستانی كرد بۆ رەخساندنی ئەو دەرفەتەو پشتیوانی خۆشی بۆ ئەزمونی هەرێمی كوردستان دوپاتكردەوە هەروەها رایگەیاند هەموو جیهان بەچاوی ریزەوە سەیری سەركەوتنەكانی هێزەكانی پێشمەرگە دەكات بەفەرماندەیی بەریز مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان .




