پارتی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی هاوڕان له به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و پیلانانه‌ی دژ به كوردستان هه‌ن

هه‌ولێر-KDP.info- سكرتێری مه‌كه‌ته‌بی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان (فازڵ میرانی) له پێشوازی شاندێكی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان، ده‌رباره‌ی ئه‌و گێره‌شێوێنیانه‌ی كه له‌م دواییه‌دا له ناوچه‌كانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی ڕوویان دا، دووپاتی كرده‌وه كه پارتی له‌و ڕوداوانه‌دا سته‌می لێ كراوە و، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان له‌و شوێنانه‌ی كه پارتی ده‌سته‌ڵاتداره، پاراستنی باره‌گا و شوێنه‌كانی گۆڕانی به ئه‌ركی خۆی زانی و، وەک هەمیشە پارێزگاریی لە ئاساییشی كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كڕیزی گه‌لی كوردستان و ئه‌زموونی هه‌رێم كرد.
ئه‌مڕۆ له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان له سه‌لاحه‌دیندا (فازڵ میرانی) سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی پێشوازیی كرد له شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی كامیل حاجی عه‌لی.
له دانیشتنێكدا كه له لایه‌ن پارتیی دیموكراتی كوردستان (ئازاد به‌رواری) و (مه‌حموود محه‌مه‌د) ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و (ڕه‌مزی شه‌عبان) ئه‌ندامی یه‌ده‌گی مه‌كته‌بی سیاسی و (ئه‌حمه‌د كانی) به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستانی و عێراقی و له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان مامۆستا ئه‌حمه‌د و مه‌لا عه‌بدوڵا وه‌رتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئاماده‌ی بوون، فازڵ میرانی تیشكی خسته سه‌ر ڕه‌وشی ئه‌مرۆی كوردستان و ناوچه‌كه‌و ئه‌و پێشهاته تازانه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان تووشی بووە و، دووپاتی كرده‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا مێژوویینە، كه خه‌بات و هاوسه‌نگه‌ر بوونه له بزاڤی ئازادیخوازانەی گه‌لی كوردستان و شه‌ریك بوون له بنیادنانه‌وه‌ی به‌ردی بناغه‌ی حكوومه‌ت و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستاندا.
هه‌روه‌ها سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پارتی هه‌ر له دامه‌زراندنیه‌وه باوه‌ڕی به پێكه‌وه‌ژیان هه‌بووه و ئێستایش هەیەتی، ئه‌توانین باشتر پێكه‌وه بژین كه یه‌كترمان قبووڵ كردووه و ڕه‌خنه‌كان له چوارچێوه‌ی دابونه‌ریتی خۆیدا بێت و، به چاكسازییەکی ڕاسته‌قینه بێت.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ئه‌و گێره‌شێوێنیانه‌ی كه له‌و دواییه‌دا له ناوچه‌كانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی ڕووی دا، دووپاتی كرده‌وه كه پارتیی دیموكراتی كوردستان له‌و ڕووداوانه‌دا سته‌می لێ كرا، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان له‌و شوێنانه‌ی كه پارتی ده‌سته‌ڵاتداره، پاراستنی باره‌گا و شوێنه‌كانی گۆڕان به ئه‌ركی خۆی زانی و، ئاساییشی كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كڕیزیی گه‌لی كوردستان و ئەم ئه‌زموونەی هه‌رێمی وه‌ك هه‌میشه پاراست؛ له سووتاندنی باره‌گاكانی پارتییشدا، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و ڕوداوانه‌ی هه‌ندێ ناوچه‌ی پارێزگای سلێمانیی گرتەوە، زۆر دوور بوو له دابونه‌ریتی كوردەواری و گه‌لی كوردستانەوە.
كامیل حاجی عه‌لی به ناوی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كرودستانەوە زۆر سوپاسی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی كه لێیان كرا و، سوپاسی سه‌ركردایه‌تیی پارتی كرد كه داواكانیانی قبوڵكرد بۆ ڕه‌خساندنی ئه‌و دیداره.
هه‌روه‌ها هاوخه‌میی خۆی و هاوڕێكانی بۆ قوربانییه‌كانی ڕووداوه‌كانی ئه‌و دواییه‌ی هه‌ندێ ناوچه‌ی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی، دەربڕی و، دووپاتی كرده‌وه كه هیۆركردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و نیشتمانییه و، داوای كرد ڕێگه نه‌ده‌ن پیلانی دژ به كوردستان سه‌ر بگرێ و، ئەو پیلانانە به‌تاڵ بكەنەوە؛ ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو بگرن؛ هیوایشی خواست ئه‌و دیدار و هه‌ماهه‌نگیانه له‌مەلایش هەر هە‌بێت.




