١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سه‌ری ساڵی كۆچی له‌ موسوڵمانان پیرۆز ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  مه‌كته‌بی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی كۆچی پیرۆزبایی له‌ موسوڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كات و ئومێده‌واریشه‌ ئه‌م بۆنه‌یه‌ ببێته‌ مایه‌ی خێروخۆشی و چه‌سپاندنی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان بۆ تێكڕای چین و توێژ و پیكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
     بە بۆنەى هاتنەوەى سەرى ساڵى نوێی کۆچیەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانى کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، ئومێدەوارین ئەم بۆنە پیرۆزە مایەى خێروخۆشی و بنبڕکردنى ئێش و ئازارو دەردەسەریەکان  بێت و ببێتە هاندەرى زیاترى چەسپاندنى ئاشتەوایی و پێکەوەژیان بۆ تێکڕاى چین وتوێژو پێکهاتەکانى کۆمەڵگەى کوردستان، هەروەها دوورخستنەوەو سڕینەوەى کلتورى توندوتیژى و نەزعەى شەڕانگێزىو لێکترازانى کۆمەڵایەتى لە ناو کۆمەڵەکەماندا.

   داواکارین ئەو بۆنە پیرۆزە هەوێنى زیاتر پتەوکردنى گیانى برایەتى و تەبایی و یەکڕیزیی بێت، بەتایبەتى لەو هەلومەرجە نالەبارەى ئەمڕۆدا بۆ زیاتر رەگداکوتانى سەقامگیریی و ئاسوودەیی و ئارامى و رووبەڕووبونەوەى دوژمنانمان تایبەت لە بەرەکانى شەڕ دژ بە تیرۆریستانى بەناو دەوڵەتى ئیسلامى کە ئایینى پیرۆزى ئیسلام لە خۆیان و بیر و رەفتاریان بێبەرییە، هەروەها هەنگاونان بەرەو چارەسەرکردنى کێشەو گیروگرفتەکان.
      جارێکى دیکە یەکى موحەرەم، سەرى ساڵى 1437 ى کۆچی  لە سەرجەم موسڵمانان پیرۆزبێت.

مەکتەبى سیاسى
پارتىی دیموکراتى کوردستان
13 ى تشرینى یەکەمى 2015 ى زاینى
29ى ژوالحجە  ى 1436 ى کۆچى
 

هەواڵی پەیوەندیدار