١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی: هەر دەستدرێژیکردنێک بۆسەر بارەگاکانمان و سەروماڵى کادیرانمان بەبێ باج نابێت.. هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ له‌ ئه‌ستۆی هه‌مووانه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ینێ، ئەمڕۆ لە شارى قەڵادزێ، بەهاندانى لایەنێکى سیاسى بێ هەبوونى هیچ پاساوێک ئاراستەى خۆپیشاندەرانى ئەو شارەیان گۆڕى بەرەو بارەگاى لیژنەى ناوچەمان، لەئاکامى هەوڵدان بۆ دەستدرێژیکردنە سەر بارەگا و کادیر و پێشمەرگە پاسەوانەکانى ئەو بارەگەیە لە چوارچێوەى هێرشە بێ پاساوەکەدا، بەداخەوە رووداوى نەخوازراو روویدا. 

ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌:

جەماوەرى خۆڕاگرى کوردستان

ئەمڕۆ لە شارى قەڵادزێ، بەهاندانى لایەنێکى سیاسى بێ هەبوونى هیچ پاساوێک ئاراستەى خۆپیشاندەرانى ئەو شارەیان گۆڕى بەرەو بارەگاى لیژنەى ناوچەمان، لەئاکامى هەوڵدان بۆ دەستدرێژیکردنە سەر بارەگا و کادیر و پێشمەرگە پاسەوانەکانى ئەو بارەگەیە لە چوارچێوەى هێرشە بێ پاساوەکەدا، بەداخەوە روداوى نەخوازراو روویدا. لەو بارودۆخە هەستیارەى کوردستان هەوڵدان بۆ زیاتر گرژکردنى بارودۆخ و تێکەڵاوکردنى پرس و کێشە لێک جیاوازەکان هیچ گرفت و قەیرانێک چارەناکات جگە لە خزمەتگەیاندن بە دوژمن و ناحەزانى کورد و کوردستان.

لەم کاتەدا بەرپرسیاریەتى دەکەوێتە ئەستۆى هەموو لایەک بۆ هێورکردنەوە و ئاساییکردنەوەى بارودۆخەکە، پێویستە ئیدارە و دامودەزگاکانى ئاساییش و پۆلیس لەو دەڤەرانەى کە گرژى و ئاڵۆزیان تێدا دروستبووە مەسئولیەتى پاراستنى بارەگا و سەروماڵى کادرانمان بەئەستۆ بگرن و پارێزراوبن لە دەستدرێژى، ناکرێت سوکایەتى بە بارەگاکانمان بکرێت و لێپێچینه‌وه‌یش نەکرێت یان هەوڵى بەرگریکردن نەدرێت.

هەر دەستدرێژیکردنێکیش بۆسەر بارەگاکانمان و سەروماڵى کادیرانمان بەبێ باج نابێت.

مەکتەبى سیاسى
پارتیی دیموکراتى کوردستان
9/10/2015

هەواڵی پەیوەندیدار