مهكتهبی سیاسیی پارتی: جهژنی جهمایێ ئێزدیان پیرۆز بێ؛ بهڵێن بێ تۆڵه بکەینهوه
__2015_10_06_h17m12s55__LB.jpg)
ههولێر-KDP.info- مهكتهبی سیایسی پارتیی دیموكراتی كوردستان له پهیامێكی پیرۆزباییدا جهژنی جهمایێ كوردانی ئێزدی پیرۆز دهكات و ڕاشیدهگهیێنێت كه "لەم جەژنەدا بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە لەسەر ڕێبازی بارزانی نەمر و بە سەرکردایەتیی سەرۆکی هێژامان (مسعوود بارزانی) سەنگەری بەرگریی کوردانی ئێزدی بەرامبەر داعش بەهێزتر بکەین و تۆڵەی یەکە بە یەکەی قوربانییەکان لە داعشەکان و هەموو ئەوانە بکەینەوە کە هاوکاریی داعشیان کرد و دەستدرێژییان کردە سەر ئێزدیان و خاکەکەیان."
دهقی پهیامهكه:
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی جەمایێ، پیرۆزباییەکی گەرم لە هەموو کوردانی ئێزدی دەکەین. هیوادارین هاتنەوەی ئەم جەژنە خێر و بەرەکەت بێ بۆ هەمووان و مژدەی ئازادکردنی شەنگال و هەموو ئێزدیخان و گەڕانەوەی کچان و ئافرەتانی ڕفێنراو لەلایەن داعشی تیرۆریست و نامەردەوە، لەگەڵ خۆیدا هێنابێ.
ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان بە چاوی ڕێز و شکۆمەندییەوە تەماشای خۆڕاگری و خەباتی کوردانی ئێزدی دەکەین و قوربانیدانی ئەوان بەرزوبەڕێز دەنرخێنین کە بەشێکی دانەبڕاوە لە قوربانیدانی گەلەکەمان لە شەڕی ڕەوامان لەگەڵ دەوڵەتی تیرۆریستان و دوژمنانی پێکهاتەکانی کوردستان و پێکەوەژیانی ئاشتیانە.
لەم جەژنەدا بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە لەسەر ڕێبازی بارزانی نەمر و بە سەرکردایەتیی سەرۆکی هێژامان مسعوود بارزانی سەنگەری بەرگریی کوردانی ئێزدی بەرامبەر داعش بەهێزتر بکەین و تۆڵەی یەکەبەیەکەی قوربانییەکان لە داعشەکان و هەموو ئەوانە بکەینەوە کە هاوکاری داعشیان کرد لە دەستدرێژییان بۆ سەر ئێزدیان و خاکی ئێزدیخان. دەبێ بە لەناوبردنی یەکجاری داعش واقیعێک لە ئێزدیخان دروست بکرێ کە بە هیچ جۆرێک جارێکی دیکە تاوانی لەو چەشنە دەرهەقتان نەکرێتەوە.
جەژنی جەمایێ پیرۆز دەکەین و سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی کوردانی ئێزدی و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دادەنەوێنین.
مەکتەبی سیاسیی
پارتیی دیموکراتی کوردستان
6/10/2015




