مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كرد

هه‌ولێر-KDP.info- مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان له په‌یامێكدا وێڕای ده‌ربڕینی پیرۆزبایی له یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، راشیده‌گه‌یه‌نێت " ئومێده‌وارین وه‌ك هه‌میشه و به هه‌مان په‌یامى به‌رپرسانه‌و دڵسۆزانه‌تان به‌رده‌وام بن و خزمه‌تى زیاتر‌و به‌رچاوتر به ئاینى ئیسلام و ره‌وش و داخوازیه‌كانى گه‌له‌كه‌مان و كوولتورى پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایی و برایه‌تى بگه‌یه‌نن. "
ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفیزى یه‌كێتى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان:
به‌ڕێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفیزى یه‌كێتى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان ...
به‌بۆنه‌ى (45)مین ساڵیادى دامه‌زراندنى (یه‌كێتى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان) گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ى ئێوه‌ى به‌ڕێز و سه‌رجه‌م زانایانى ئایینى پیرۆزى ئیسلام له كوردستان، ده‌كه‌ین. ئومێده‌وارین وه‌ك هه‌میشه و به هه‌مان په‌یامى به‌رپرسانه‌و دڵسۆزانه‌تان به‌رده‌وام بن و خزمه‌تى زیاتر‌و به‌رچاوتر به ئاینى ئیسلام و ره‌وش و داخوازیه‌كانى گه‌له‌كه‌مان وكوولتورى پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایی و برایه‌تى بگه‌یه‌نن.
به‌درێژایى بزاڤى رزگاریخوازى گه‌له‌كه‌مان رۆڵ و كاریگه‌رى ئێوه وه‌ك مامۆستا و زانایانى ئایینى به‌گشتى له رێنمایی و هۆشیاركردنه‌وه‌ى گه‌له‌كه‌مان گرنگ و كاریگه‌ربووه بۆ پته‌وكردنى گیانى برایه‌تى و ته‌بایی و ئاشته‌وایی، له‌و هه‌لومه‌رجه ناله‌باره‌ى ئه‌مڕۆیشدا چاوه‌ڕوانیمان له یه‌كێتیه‌كه‌تان زیاتره و ئومێده‌وارین به‌رده‌وام بن له هه‌وڵ و به‌رنامه‌كانتان بۆ زیاتر ره‌گداكوتانى سه‌قامگیریی و ئاسووده‌یی و ئارامى و پێكه‌وه‌ژیان و به‌هێزكردنى هه‌ستى نیشتمان په‌روه‌رى و به‌رگریكردن له‌خاك و شوناسى نه‌ته‌وه‌ییمان، هه‌روه‌ها دوورخستنه‌وه‌و بنبڕكردن بیروهۆشی توندوتیژى و تیرۆر و نه‌زعه‌ى شه‌ڕانگێزى له ناو كۆمه‌ڵه‌كه‌ماندا.
جارێكى دیكه پیرۆزبێت یادى دامه‌زراندنى یه‌كێتیه‌كه‌تان.
مه‌كته‌بى سیاسى
پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان
21/9/2015




