پاتریارك مار لویس ساكو: مەسیحییەکان لە عێراق ڕادەکەن، بەڵام لە هەرێمی کوردستان حەساونەتەوە

هەولێر-KDP.info- لە دیداریدا لەگەڵ پاتریارك (مار لویس ساكو) سه‌رۆكی كه‌نیسه‌ی كلدانیی كاسۆلیك له جیهان و مه‌ترانه‌كانی- ئه‌مەریكا و كه‌نه‌دا و ئێران و هه‌ولێر، ڕایگەیاند، سه‌ركردایه‌تیی پارتیی دیموكراتی كوردستان له هه‌موو قۆناغه‌كانی خه‌باتی خۆیدا رێزێكی تایبه‌تی هه‌بووه بۆ برایانی مه‌سیحی، تا ئێستایش و بۆ نموونه و له سه‌نگه‌ره‌كانی شۆڕشی ڕزگاریخوازی كوردستاندا خوێنی پێشمه‌رگه‌ی كورد و مه‌سیحی پێكه‌وه ڕژاوه.
ئه‌مڕۆ دووشەممە، (فازل میرانی) سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە سەڵاحەددین پێشوازی له فه‌خامه‌تی پاتریارك (مار لویس ساكو) سه‌رۆكی كه‌نیسه‌ی كلدانیی كاسۆلیك له جیهان له‌گه‌ڵ مه‌ترانه‌كانی- ئه‌مەریكا و كه‌نه‌دا و ئێران و هه‌ولێر و به‌غدا كرد.
له دیدارێكدا (فازل میرانی) باسی ڕه‌وشی ئه‌مڕۆی عێراق و ناوچه‌كه به گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی كرد و، دواتر سه‌باره‌ت به پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان كورد و برایانی مه‌سیحی گوتی، له دێر زه‌مانه‌وه ئه‌م برایه‌تییه و رێز له یه‌كترگرتن له نێوانماندا هه‌یه، ئێمه به چاوی میوان سه‌یری ئێوه ناكه‌ین به‌ڵكو به چاوێكی برایانه‌ی هاوبه‌ش و هاووڵاتییه‌كی ئه‌م هه‌رێمه، به ڕه‌چاوكردنی ئه‌رك و ماف پێكه‌وه ده‌ژین و، پارتیی دیموكراتی كوردستان به‌تایبه‌تی جه‌نابی (سه‌رۆك بارزانی) چ له عێراق و چ له هه‌رێمی كوردستان پشتگیریی ته‌واوی برایانی مه‌سیحی كردووه بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانیان و، باوه‌شی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه كراوه بووه بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی كه له نائارامییه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق و شه‌ڕی ئه‌م دواییه‌ی داعش ده‌ربه‌ده‌ر كراون، به هه‌موو تواناكانیه‌وه هاوكارییان كردووه.
له‌لای خۆیه‌وه فه‌خامه‌تی پاتریارك (مار لویس ساكو) به ناوی خۆی و شاندی یاوه‌ری خۆشحاڵی و سوپاسگوزاریی خۆی بۆ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ده‌ربڕی بۆ ئه‌م پێشوارییه گه‌رمه‌ی كه لێیان كراوه و، سوپاسی سه‌ركردایه‌تیی پارتی و به‌تایبه‌تی جه‌نابی (سه‌رۆك بارزانی)ـیان كرد بۆ پشتگیریكردنیان له هه‌موو بوارێكه‌وه؛ هه‌روه‌ها سوپاسی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیان كرد كه هه‌رده‌م پشتگیر و هاوكاریان بووه و، ئاماژه‌یشی دا كه، مه‌سیحییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زۆر به ئاسووده‌یی و بێ هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان كورد و مه‌سیحیدا برایانه و ئاشتیانه ده‌ژین و، ئه‌و بنه‌ماڵه مه‌سیحیانه‌ی كه له خواروو و ناوه‌راستی عێراق ده‌ژیان، ئێستا زۆربه‌ی زۆریان له باوه‌شی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌حه‌سێنه‌وه و هه‌ست به ئاسووده‌یی و دڵنیایی له ژیانیان ده‌كه‌ن.




