شاندێكی باڵای پارتی له كۆنگره‌کەی ئاك‌پارتیدا به‌شدار بوو؛ چه‌ند دیدارێکیشیان ساز كرد

ئانكارا -KDP.info- شاندێكی باڵای پارتیی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی (فازڵ میرانی) سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، به‌شداری له كۆنگره‌ی ئاكپارتی له توركیا كرد و چه‌ندین دیداریشیان له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تی و شاندی به‌شدار ساز كرد.
لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ئاک‌پارتی شاندێکی باڵای پارتیی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی (فازڵ میرانی) سکرتێری مەکتەبی سیاسی و ئەندامەتیی (هێمن هەورامی) بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە، (ئەحمەد کانی) بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەکان، (سەفین دزەیی) ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و، (د. عه‌بدولسه‌لام ڕه‌شید)، بەشداریان لە کۆنگرەی ئاک‌پارتی کرد کە لە ١٢ی ئەم مانگە لە شاری ئەنقەرە سازکرا.
لە میانەی ئەو بەشداریە شاندی پارتی له‌گه‌ڵ چەندین کەسایەتی و شاندی بەشدار لە کۆنگرە كۆ بوونه‌وه.
شایانی باسە کۆنگرەکە ئەگەرچی لە کەشوهەوایەکی ئارام‌دا ساز کرا، بەڵام ناوچە کوردنشینەکان گرژ بوو؛ پەکەکە و پۆلیسی تورکیا و خەڵکەکە ئاساییەکەیش، هەرسێانەکەیان لێیان کوژرا.
هەر لەو کۆنگرەیەدا ئەحمەد داودئۆغڵۆ بەبێ ڕکابەر کرایەوە بە سەرۆکی ئاک‌پارتی.




