١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

فازڵ میرانى: كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان به‌رده‌وامە بۆ گه‌یشتن به‌ سازان

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان (فازڵ میرانی) له‌ پێشوازی كونسوڵی گشتیی تورکیا ڕایگه‌یاند كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به‌ سازان.

ئه‌مڕۆ فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی كرد له‌ محه‌مه‌د عاكف كونسوڵی گشتیی توركیا له ‌هه‌رێمی كوردستان و 'مسته‌فا توكه‌ر'ی جێگر‌ی. له‌ دانیشتنێكدا باس له ‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا كرا كه‌ له ‌ئاستێكی باڵادایه‌ و، خزمەتی هەردوو لا دەکات.

هه‌روه‌ها باس له‌ قه‌یرانە سیاسییەکەی هه‌رێمی كوردستانیش كرا؛ فازڵ میرانی ڕایگه‌یاند لایه‌نه‌كان به‌رده‌وامن له‌ گفتوگۆكردن له‌پێناوی گه‌یشتن به‌ سازان بۆ كۆتاییهاتنی ئه‌و قه‌یرانه‌، هه‌روه‌ها ئاماده‌بونی پارتیی دیموكراتی كوردستانیشی بۆ ‌چاره‌کرانی ئاشتیانه‌ی دۆخی ئێستای توركیا و به‌رقه‌راركردنى ئاشتى  دا و، ڕاشیگه‌یاند كه‌ پارتیی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ له ‌هه‌ر شوێنێكی كوردستاندا بێ، به‌ ئاشتی كێشه‌كان چارە بكرێت.

محه‌مه‌د عاكف كونسوڵی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكوومه‌ت و گه‌لی توركیای له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی وه‌سف كرد و، هیوای خواست ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ ‌گه‌شه‌ی زیاتر بکا؛ ئه‌منیه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ گرینگ دەزانێ بۆ توركیا.
 

هەواڵی پەیوەندیدار