مەکتەبی سیاسیی پارتی، سهرهخۆشی له حزبی شیوعیی كوردستان دهكات

بۆ بەڕێز مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستانی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی تێکۆشەر و سەرکردەی دیاری حزبی شیوعیی کوردستانی و عێراقی، خوالێخۆشبوو نەجمەدین مامۆ هەریری-مان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەرێزتان و خانەوادەو خزم و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
انالله واناالیه راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
27/8/2015




