فازڵ میرانى: ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتنه چاره‌سه‌ر باشترین رێگه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ رای گه‌ل

هه‌ولێر-KDP.info- (فازڵ میرانى) سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان رایگه‌یاند، پارتی هه‌میشه به‌شێك له مافه‌كانی خۆی كردووه‌ته قوربانی ئه‌م سازانه و ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌گه‌یشتن به هیچ رێگه چاره‌یه‌ك تاكه رێگا گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ رای گه‌لی كوردستان و ده‌بێته باشترین رێگه چاره بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی ئێستا.
ئه‌مرۆ له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان (فازل میرانی) سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازی له (نه‌دیم زهاوی) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا كرد.(میرانی) وێرای به‌خێرهینانی میوانه‌كه خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌م دیداره.
له دانیشتنێكدا بیر‌و ڕا له باره‌ی دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی سیاسی و سه‌ربازیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاڵوگۆڕ كرا‌و هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه پێویسته به یارمه‌تیه‌كانی سه‌ربازی به‌ریتانیا بۆ هێزی پێشمه‌رگه له هه‌موو بواره‌كاندا زیاد بكرێت بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش.
(نه‌دیم زهاوی) سوپاسی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی كرد بۆ ئه‌م دیداره‌و مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی خسته‌روو كه هانی لایه‌نه سیاسیه‌كان بدات بۆ پته‌وكردنی یه‌كڕیزی و یه‌كگرتووبن و چونكه تاكه رێگایه بۆ سه‌ركه‌وتنی كوردستان و گه‌یشتن به مافه ره‌واكانی گه‌لی كوردستان.
(میرانی) جه‌ختی له پره‌نسیپی سازان كرد له نێوان لایه‌نه‌كان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی گه‌لی كوردستان و ته‌ئكیدی كرد پرسه چاره‌نوسسازه‌كان به مه‌نتقی كه‌مینه‌و زۆرینه یه‌كلا ناكرێته‌وه، به‌ڵكو به سازان و لێك تێگكه‌یشتن كه ئه‌م حكوومه‌ته بنكه فراوان و په‌رله‌مانی كوردستانی له‌سه‌ر دامه‌زراون و، پارتی هه‌میشه به‌شێك له مافه‌كانی خۆی كردووه‌ته قوربانی ئه‌م سازانه‌و ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌گه‌یشتن به هیچ رێگه چاره‌یه‌ك تاكه رێگا گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ رای گه‌لی كوردستان و ده‌بێته باشترین رێگه چاره بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی ئێستا.




