مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له‌ده‌ستدانى هه‌ڤاڵ و سه‌ركرده‌یه‌كى ماندونه‌ناسى پارتى راده‌گه‌یه‌نێت

به‌داخه‌وه شه‌وى 24 له‌سه‌ر 25/8/2015 ، تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌ى شۆڕشى مه‌زنى ئهیلوول و گوڵان، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتیمان، هه‌ڤاڵ فه‌ره‌یدون جوانڕۆیى، به كاره‌ساتێكى دڵته‌زێن كۆچیدواییكرد.
فه‌ره‌یدوون محه‌مه‌د به‌گ، له ساڵى 1950 له شارى جوانڕۆى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌دایك بووه.
له‌سه‌ره‌تاى لاوێتییه‌وه په‌یوه‌ندى بهشۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلووله‌وه كردووه وه‌كو یه‌كه‌مین قوتابخانه‌ى پێگه‌یاندنى سیاسیى و سه‌ربازى، پێشمه‌رگه‌یه‌كى بوێر و دڵسۆزى شۆڕشبووه و له شۆڕشى گوڵانى پێشكه‌وتنخوازدا ئه‌ركى فه‌رمانده‌ى هه‌رێمى پێسپێردراوه و به‌شداری چه‌ندین داستان و نه‌به‌ردى كردووه و فهرماندهیهكى كاراى راپه‌ڕینى به‌هارى ساڵى 1991ى گه‌له‌كه‌مان بووه و، له ئه‌ركى پیرۆزى پێشمه‌رگایه‌تیدا چه‌ندین جار برینداربووه و له مه‌رگ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
هه‌ڤاڵى كۆچكردوو، له‌دواى راپه‌ڕین كاگێڕى لقى سێى كه‌ركووكى پارتیمان و جێگرى فه‌رمانده‌ى سوپاى سێ بووه و دواتر له سوپاى یه‌كگرتووى كوردستان له ساڵانى 1993 و 1994 جێگرى فه‌رمانده‌ى سوپاى كه‌ركووك سلێمانى بووه، هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌ك فه‌رمانده‌ى سوپاى رزگارى و دواتریش له ساڵى 1997 تا 2003 فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى سلێمانى كه‌ركووك بووه و له دواى ساڵى 2003 یش ئه‌ركى فه‌رمانده‌یى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى پێسپێردراوه.
له كۆنگره‌ى 12ى پارتیماندا به ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى حزب هه‌ڵبژێرداوه و به‌رپرسیاریه‌تى هه‌ردوو لقى 12 و 4ى پارتیمان و چه‌ندین ئه‌ركى گرینگ و قورسى دیكه‌ى له‌سه‌ركردایه‌تى پێسپێردراوه. له كۆنگره‌ى 13ى پارتیماندا جارێكی‌تر به ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى و دواتریش ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى هه‌ڵبژێردراوه.
هه‌ڤاڵ فه‌ره‌یدون جیا له ئه‌رك و به‌رپرسیارێتى له مه‌كته‌بى سیاسى پارتیمان، هاوكات سه‌رپه‌رشتیارى محوهرى خازرى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بوو له جه‌نگى دژى تیرۆرستانى داعش، به‌داخێكى زۆره‌وه كاتژمێر نزیكه‌ى 1ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆسه‌ر ئه‌ركى پێشمه‌رگایه‌تى له نزیك شارۆچكه‌ى خه‌بات به رووداوێكى هاتووچۆ گیانى له‌ده‌ستدا و دواى زیاتر له 50 ساڵ خزمه‌ت و پێشمه‌رگایه‌تى و تێكۆشانى له سه‌ر رێبازى پیرۆزى بارزانى، بۆ دواجار ماڵئاوایى لێكردین و چووه كاروانى هه‌رگیز نه‌مرانى گه‌له‌كه‌مان و بۆشاییه‌كى گه‌وره‌ى له نێو تێكۆشه‌رانى نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌جێهێشت.
به‌مبۆنه خه‌مناكه‌وه تازیهبارى خۆمان راده‌گه‌یه‌نین و پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانمان له سه‌ركردایه‌تى و رێكخستنه‌كانى پارتیمان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ین، لهیهزدانى مه‌زن داواكارین سه‌بوورى به‌هه‌موو لایه‌كمان ببه‌خشێت و گیانى پاكى كاكه فه‌ره‌یدون بخاته بهردلۆڤانى خۆیى و به به‌هه‌شتى به‌رینى شادبكات..
انالله وانا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بى سیاسى
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
25ى ئابى 2015




