فازڵ میرانی: پارتی له‌گه‌ڵ سازان و پته‌وكردنی یه‌كڕیزیی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمه

هه‌ولێر-KDP.info-سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕایده‌گه‌یێنێت كه، پارتیی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ سازانه و له‌گه‌ڵ پته‌وكردنی یه‌كڕیزی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه؛ ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك كاربكات بۆ سه‌قامگیری كوردستان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و خۆشگوزه‌رانی گه‌لی كوردستان.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان (فازڵ میرانی) ئه‌مڕۆ له سه‌لاحه‌دین پێشوازی له (باپیر كامه‌لا) سكرتێری حزبی كرێكاران و ڕه‌نجده‌رانی كوردستان و (عه‌بدڵا حاجی مه‌حموود) ئه‌ندامی مه‌كه‌ته‌بی سیاسیی حیزبی سۆشالیست دیموكراتی كوردستانی كرد. له دانیشتنه‌كه‌دا كه (ئازاد به‌رواری) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و (ڕه‌مزی شه‌عبان) ئه‌ندامی یه‌ده‌كی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌ی بوون، (فازڵ میرانی) ڕۆشنایی خسته سه‌ر ڕه‌وشی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و عێراق به گشتی.
له دیاره‌كه‌دا شاندی میوان پیرۆزبایی خۆیان و سه‌ركردایه‌تی و لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌یانیان گه‌یانده سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان و به بۆنه‌ی 69یه‌مین ساڵیادی پارتی هیوایان خواست پارتی هه‌ر له‌گه‌شه‌سه‌ندان دابێ و زیاتر له خزمه‌تی گه‌لی كوردستان بێ.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و قه‌یرانه‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌رێم بووه‌ته‌وه كرد و هه‌ردوولا هاوڕابوون كه به‌سازان و پاراستنی یه‌كڕیزی لایه‌نه كوردستانییه‌كان ئه‌م قه‌یرانه چاره بكرێت.
(میرانی) دووپاتی كرده‌وه كه كه پارتیی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ سازانه و له‌گه‌ڵ پته‌وكردنی یه‌كڕیزی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه، ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك كاربكات بۆ سه‌قامگیری كوردستان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و خۆشگوزه‌رانیی گه‌لی كوردستان.




