مەكتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەلی حەمە ئاغا زراری دەكات

بۆ/ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو عەلی حەمە ئاغا زراری
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی ناوچەی زرارەتی (عەلی حەمە ئاغا زراری)ـمان پێ گەییشت.
بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەكەتان دەكەین و داواكارین لە خوای گەورە كە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامییش بە ئێوە ببەخشێت.
مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان
13/8/2015




