مەكتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەید عەلی سەید محەممەد دەكات

بۆ/ بنەماڵەی خوالێخوشبوو سەید عەلی سەید محەممەد
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردووو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان هەڤاڵ (سەید عەلی سەید محەممەد)ـمان پێ گەییشت. بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە بەڕێزەكەتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین، لە خوای گەورە و میهرەبانیش داواكارین كە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامییش بە ئێوە ببەخشێت.
انا للـە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان
10/8/2015




