١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سه‌ره‌خۆشی له‌ عه‌بدولره‌حمان کاکل ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هەڤاڵی بەڕێز کاک عه‌بدولره‌حمان کاکل
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو کەیفمان عەلی

بەداخەوە هەواڵی کۆ‌چی دوایی دایکی بەرێزتان، خاتوو کەیفمان عەلی-مان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بەرێزتان و خانەوادەو خزم و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

انالله واناالیه را‌جعون
مەکتەبی سیاسی
پارتیی دیموکراتی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار