له‌گه‌ڵ شاندێكی ئێران‌دا كۆ بووه‌وه.. فازڵ میرانی: گرینگه به‌وپه‌ڕی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاره‌تی و هه‌ستیاریی قۆناغه‌كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسه‌كاندا بكرێت

هه‌ولێر-KDP.info- له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ شاندێكی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، ده‌رباره‌ی پرسه نێوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان (فازڵ میرانی) ڕایگه‌یاند، كه هه‌ر پێنج لایه‌نه سیاسییه‌كه له‌وه‌ی كه پاراستنی یه‌كڕیزیی ناو ماڵی كورد و چاره‌ی كێشه‌كان به سازان بێت هاوڕان، (میرانی) دووپاتی كرده‌وه كه، ''گرینگه به‌وپه‌ڕی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاره‌تی و هه‌ستیاریی قۆناغه‌كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسه‌كاندا بكرێت و، گه‌یشتن به سازان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كه دواجار سه‌قامگیری و ئارامیی هه‌رێمی لێده‌كه‌وێته‌وه، له سه‌رووى هه‌موو رێگاچاره‌یه‌كه‌وه بێت.''
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان (فازڵ میرانی) سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی پێشوازی له (حه‌سه‌ن دانایی فه‌ر) باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران له به‌غدا و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه پێك هاتبوون له جێگری باڵیۆز و (موره‌زا عیبادی) كۆنسووڵی كۆماری ئیسلامی له هه‌ولێر و به‌رپرسی رۆشنبیریی كۆنسووڵخانه.
وێرای به‌خێرهێنای شاندی میوان (فازل میرانی) خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئه‌م دیداره ده‌ربڕی و، تیشك خرایه سه‌ر ره‌وشی ئه‌مرۆی كوردستان به تایبه‌تی و عێراق و ناوچه‌كه به گشتی و، ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دژی تیرۆریستانی داعش تۆماری كردوون.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و ئه‌م قه‌یرانه داراییه‌ی كه تووشی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌وه خرایه به‌ر باسه‌وه.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ده‌رباره‌ی چاره‌كردنی پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیش ڕایگه‌یاند، خوشبه‌ختانه هه‌ر پێنج لایه‌نه سیاسییه‌كه كۆكن له‌وه‌ی كه پاراستنی یه‌كڕیزیی ناو ماڵی كورد و چاره‌ی كێشه‌كان به سازان بێت، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منیی كوردستان.
(میرانی) دووپاتی كرده‌وه كه، ''گرینگه به‌وپه‌ڕی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاره‌تی و هه‌ستیاریی قۆناغه‌كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسه‌كاندا بكرێت و، گه‌یشتن به سازان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كه دواجار سه‌قامگیری و ئارامیی هه‌رێمی لێده‌كه‌وێته‌وه له سه‌رووى هه‌موو رێگاچاره‌یه‌كه‌وه بێت.''
لای خۆیه‌وه باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران سوپاسی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی كرد بۆ ئه‌م پێشوازییه و، سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ وڵاته‌كه‌ی و ناوچه‌كه‌یش به گرینگ ناو برد.
باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران هاوكات، كه سه‌قامگیریی هه‌رێم و سیاسه‌تی گه‌یشتن به سازان و یه‌كریزیی لایه‌نه‌كانی بۆ ئه‌م كاته به پێویست زانی و، جه‌ختیشی كرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی پاڵپشتیكردنی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش.




