مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە بەڕێز حاجی دەکات

هەڤاڵی تێکۆشەر خاتوو بەرێز حاجی
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو حاجی ئەبوبەکر نووری
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەرێزتان،حاجی ئەبوبەکر نووریمان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بەرێزتان و خانەوادەو خزم و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
انالله واناالیه راجعون
مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان




