١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سه‌ره‌خۆشی له‌ سالار عوسمان ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هەڤاڵی بەڕێز کاک سالار عوسمان

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو مەلا عوسمان گەڵاڵی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان، مامۆستا مەلا عوسمان حاجی حوسێن گەڵاڵی، کەسایەتی نیشتمان پەروەر و ئەندامی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی کۆمەڵایەتی گشتی_مان پێگەیشت.
لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوی خانەوادە و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین و لە خوای گەورە داواکارین سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتیی دیموکراتی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار