راگه‌یێنراوی پارتی له باره‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی و پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم

هه‌ولێر-KDP.info- پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، ''به‌رده‌وامیی پڕۆسه‌ی گفتوگۆ بۆ سازانی نیشتمانی خواست و بژارده‌ی سه‌ره‌كیمانه''، پارتی له ڕاگه‌یێنراوه‌كه‌یدا جه‌خت ده‌كاته‌وه، ''بژارده‌ی سیسته‌می په‌رله‌مانی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به په‌سه‌ندی زانیوه و ده‌زانێت، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ئاماده‌ی گفتوگۆكردنه''، پێداگرییشه له‌وه‌ی كه، ئه‌گه‌ر به لایه‌نه‌كان نه‌گه‌نه سازان، ئه‌وا ''ده‌بێت سه‌روه‌ریی بۆ گه‌ل بێت و هه‌موو لایه‌كمان پابه‌ندی ئیراده و رای گه‌ل بین و، له رێگه‌ی ده‌نگدانی گه‌له‌وه یه‌كلایی بكرێته‌وه.''
ده‌قی ڕاگه‌یێنراوی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان:
كوردستان له قۆناغێكی هه‌ستیاری مێژووییدایه و، بارودۆخی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و شه‌ڕی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی و، گۆڕانكارییه‌كان و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه، پێویستی به كۆده‌نگیی نیشتمانی و یه‌كڕیزیی خه‌ڵكی كوردستان و هێز و لایه‌نه سیاسسیه‌كانی هه‌یه.
خواست و ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان ئه‌وه‌مان لێ ده‌خوازێت كه، پڕۆسه‌ی سیاسی بۆ هێنانه‌دیی ئارمانج و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای كوردستان له چوارچێوه‌ی پاراستنی سه‌قامگیریی سیاسی‌دا به‌رپرسانه و كوردستانیانه، تۆكمه بكه‌ین و په‌ره‌ی پێ بده‌ین.
سه‌باره‌ت به پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و سیسته‌می حوكمڕانی له كوردستاندا، پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌م دیدگایانه بۆ جه‌ماوه‌ری كوردستان و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌خاته‌ڕوو:
یه‌كه‌م: به‌رده‌وامیی پڕۆسه‌ی گفتوگۆ بۆ سازانی نیشتمانی خواست و بژارده‌ی سه‌ره‌كیمانه، هه‌روه‌ك له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كاندا خستوومانه‌ته روو. به دیدی ئێمه به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتیمان و ئه‌م قۆناغه‌ی كوردستان پێیدا گوزه‌ر ده‌كات، به‌رده‌وامیی سه‌رۆك بارزانی له جێبه‌جێكردنی ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاته‌كانیدا تا خولی ئاینده‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به پێویست ده‌زانین و، له چوارچێوه‌ی سازانی نیشتمانیدا به‌رجه‌سته‌كردنی چوارچێوه‌ی یاسایی ئه‌م پرسه‌ش ئه‌رك و لێپرسراوێتیی هه‌موومانه.
دووه‌م: پارتی دیموكراتی كوردستان، بژارده‌ی سیسته‌می په‌رله‌مانی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به په‌سه‌ندی زانیوه و ده‌زانێت، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ئاماده‌ی گفتوگۆكردنه سه‌باره‌ت به دووباره رێكخستنه‌وه‌وی یاسایی و ده‌ستووریی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی ده‌سته‌ڵاته‌كانی دیكه‌ی سیسته‌می حوكمڕانی.
سێیه‌م: سه‌باره‌ت به شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم، ده‌خوازین به سازان چاره‌سه‌ر بكرێت؛ ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتینه چاره‌سه‌رێكی گونجاو، پێمان وایه، ده‌بێت سه‌روه‌ریی بۆ گه‌ل بێت و هه‌موو لایه‌كمان پابه‌ندی ئیراده و رای گه‌ل بین و، له رێگه‌ی ده‌نگدانی گه‌له‌وه یه‌كلایی بكرێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌سته‌ڵات و به‌رپرسیارێتی، كه له هه‌ر شوێنێك ده‌سته‌ڵات هه‌بێت به‌رپرسیارێتی هه‌یه و، بوونی هاوسه‌نگی و دابه‌شكردنی ده‌سته‌ڵاته‌كان له‌نێوان دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كاندا به گرینگ ده‌زانین كه له پڕۆژه‌ی ده‌ستوور و یاسا سرووشت ده‌ستوورییه‌كاندا دووباره رێك بخرێته‌وه.
خه‌ڵكی كوردستان شایسته‌ی حوكمڕانییه‌كی دامه‌زراوه‌یی به‌رپرسه كه خواست و پێداویستیه‌كانی به‌دی بێنێت و، سه‌قامگیریی سیاسی و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووریی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات و، له‌و پێناوه‌شدا پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌موو توانایه‌كی ماددی و مه‌عنه‌وی، وه‌ك رابردوو له ئێستا و ئاینده‌شدا پێشكه‌ش ده‌كات.
مه‌كته‌بی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
27/7/2015




