پارتی بۆ باكووری كوردستان: یه‌كگرتوو و سوورتر بن له داكۆكیكردن له مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كان.. ته‌قینه‌وه‌كه‌ى پرسووس سه‌ركۆنه ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- مه‌كته‌بى سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی كرده تیرۆریستییه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی سرووش، ئومێد ده‌كات كه، ئه‌و رووداوه ببێته زیاتر هاندان و هه‌وێنى یه‌كگرتن و سووربوون له‌سه‌ر داكۆكیكردن له مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كانمان و، دابینكردنى دوارۆژێكى ئاسووده و سه‌قامگیر و به‌خته‌وه‌ر بۆ گه‌له‌كه‌مان.
ده‌قی په‌یامی مه‌كته‌بى سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان:
ئه‌مڕۆ كاتژمێر یه‌كى نیوه‌ڕۆ په‌لامارێكى تیرۆریستی له شارۆچكه‌ى پرسووس سه‌ر به ئورفه روویدا و له ئه‌نجامدا بووه هۆى شه‌هیدبوونى زیاتر له 30 كه‌س و برینداربوونى ده‌یان هاووڵاتى دیكه، ئێمه وێراى سه‌ره‌خۆشیمان له كه‌سوكارى شه‌هیده‌كان و هیواى چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ئه‌و تاوانه چه‌په‌ڵه زۆر به توندى ئیدانه و سه‌رزه‌نشت ده‌كه‌ین و، هاوخه‌میی خۆمان بۆ خوشك و برا و كه‌سوكارى قوربانییه‌كان راده‌گه‌یه‌نین.
ئاشكرایه ئه‌و كرده‌وه تاوانكارییانه نیشانه‌ى داڕمان و شكسته یه‌ك له دوایه‌كه‌كانى ئه‌و تاقمه تیرۆیسته سه‌رلێشێواوه‌یه، كه په‌نا بۆ كار و تاوانى ئاوها دڕندانه ده‌بات كه دژ به هه‌موو ئایین و ئایینزا و دابونه‌ریتی مرۆڤایه‌تییه.
ئومێده‌وارین ئه‌مه دواكۆستى هاووڵاتیانى خۆشه‌ویستى باكوور بێت و، ئه‌و رووداوه ببێته زیاتر هاندان و هه‌وێنى یه‌كگرتن و سووربوون له‌سه‌ر داكۆكیكردن له مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كانمان و، دابینكردنى دوارۆژێكى ئاسووده و سه‌قامگیر و به‌خته‌وه‌ر بۆ گه‌له‌كه‌مان.




