فازڵ میرانی: خۆشبه‌ختانه هه‌موو لایه‌ك ئاماده‌ن به سازان كێشه‌كان چاره بكه‌ن

هه‌ولێر -KDP.info- سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان (فازڵ میرانی) له پێشوازیی نوێنه‌رایه‌تیی 135 ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا ڕایگه‌یاند كه خۆشبه‌ختانه گشت لایه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه به سازان و ڕیككه‌وتن كێشه‌كان چاره بكرێن.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان (فازڵ میرانی) ئه‌مڕۆ له سه‌لاحه‌دین پێشوازیی له نوێنه‌رانی 135 ڕیكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كرد به مه‌به‌ستی ئاراسته‌كردنی یاداشتێك بۆ پشتگیریكردنی لایه‌نه سیاسییه‌كان له ڕێككه‌وتن و سازان.
له دانیشتنه‌كه‌دا كه (مه‌حموود محه‌مه‌د) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان و (ڕه‌مزی شه‌عبان) ئه‌ندامی یه‌ده‌کی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئاماده‌ی بوون، (فازڵ میرانی) به‌خێرهاتنی كردن و ڕۆڵی ئه‌وانی به‌رز نرخاند كه له ئاستی به‌پرسیاره‌تیدا له‌م دۆخه‌دا ئەو ئه‌ركە جێبەجێ دەکەن.
(فازڵ میرانی) پێی ڕاگه‌یاندن كه، چالاكبوونی ڕیكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له كوردستان به مانای پارێزراوبوونی به‌های دیموكراتی دێ له هه‌رێم و ڕێكخراوه‌كان ڕۆڵی نێوانگیری نیوان هاووڵاتی و حكوومه‌ت ده‌گێڕن.
هه‌روه‌ها پێشی ڕاگه‌یاندن كه به ئاشتەواییی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاسایش و سه‌قامگیری و گیانی لێبورده‌یی زیاتر ده‌چه‌سپێ.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گوتیشی كه ئه‌وه‌ی له دانیشتنه‌كه‌ی 23ـی حوزێران له په‌رله‌مانی كوردستان ڕووی دا له ئاست به‌رپرسیاره‌تیی دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان نه‌بوو، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سازان و ته‌وافقه بوو كه پێشووتر گشت لایه‌ك له‌سه‌ری ڕێك كه‌وتبوون كه حكوومه‌ت و په‌رله‌مانیش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه دامه‌زران، بۆیه ئه‌وه‌ی كرا مایه‌ی نیگه‌رانی و دڵگرانیی خه‌ڵكی كوردستان بوو به‌ڵام خۆشبه‌ختانه فراكسیۆنی پارتی هه‌ڵوێستێكی مه‌ده‌نیانه‌ی پێشان دا و نه‌یهێشت كێشه‌كه په‌ره بسێنێ.
(میرانی) ئاماژه‌ییشی دا كه شاندی پارتی سه‌ردانی گشت لایه‌نێكی سیاسی كردووه و خۆشبه‌ختانه هه‌موو لایەنه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه به سازان و ڕێككه‌وتن كێشه‌كان چاره بكرێت بگه‌نه چاره‌سه‌رێك كه بۆ ده‌رچوون بێ له‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌ی هه‌رێم و هه‌روه‌ها ئه‌م قۆناخه له هه‌موو لایەكمان ده‌خوازێ كه به گیانێكی به‌رپرسیاره‌تی كار بكه‌ین.
ده‌یشڵێت، كه ئیمه وه‌ك پارتیی دیموكراتی كوردستان بانگه‌وازی (سه‌رۆك بارزانی) به‌رز ده‌نرخێنین كه داوای له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان كردووه به سازان و ڕێك كه‌وتن كێشه‌كان چاره بكه‌ن.




