فازڵ میرانی بۆ شاندێكی ئه‌مه‌ریكا: هاوكارییه‌كانتان بۆ پێشمه‌رگه زیاتر بكه‌ن

هه‌ولێر-KDP.info-(فازڵ میرانی) سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان له پێشوازی كۆنگرێسمانێكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا داوای كرد كه كۆمه‌ك و هاوكاریكردنی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه زیاتر بكرێت.
ئه‌مڕۆ (فازڵ میرانی) سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان پێشوازی له كۆنگرێسمانی پێشووی ئه‌مه‌ریكا (ده‌یڤد لینكۆڵن) و شاندی یاوه‌ری كرد. له دانیشتنه‌كه‌دا (فازڵ میرانی) وێڕای به‌خێرهاتنکردنی شاندی میوان تیشكی خسته سه‌ر ڕه‌وشی ئه‌مڕۆی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌و دواین پێشهاته‌كان و باسی له‌قاره‌مانێتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دژ به تیرۆریستانی داعش و هه‌روه‌ها سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكای كرد كه بۆهاوكاریكردنی هیزه‌كانی پێشمه‌رگه و داوایشی كرد كه ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه و هاوكارییه زیاتر بكرێت.
كۆنگرێسمانەکەی ئه‌مه‌ریكایش خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یشی به‌وه خسته ڕوو كه ئامانجیه‌تی له نزیكه‌وه ئاگاداری بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان بێت ده‌ستخۆشی له حكوومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ بەرپەرچدانه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش و كه سه‌ر‌باری ئه‌و هه‌موو ته‌حدیاته سه‌ركه‌وتنتان به‌ده‌ست هێناوه؛ هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌و هه‌موو ماندووبوونه و ئه‌ركه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كرد بۆ له‌باوه‌شگرتنی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ئاواره‌كان و له كۆتاییشدا سوپاسی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستانی كرد.




