مەكتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی كەرخی ئاڵتی بەرماخ دەكات

برای بەڕێز كاك (كەرخی ئاڵتی بەرماخ)..
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی (گەیلان ئاڵتی بەرماخ)، برای بەڕێزتان و بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی توركمانمان پێ گەییشت. سەرەخۆشی لە خانەوادەكەتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواكارین گیانی كاك (گەیلان) بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان




