١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەكتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی حاجی ئەحمەد حوسێن دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەڤاڵی بەڕێز عەلی حاجی ئەحمەد
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو حاجی ئەحمەد حوسێن هیرانی

بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتمانپەروەری دەڤەری خۆشناوەتی (حاجی ئەحمەد حوسێن) هیرانیمان پێ گەییشت.
پرسە و سەرەخۆشی  لە ئێوە و خانەوادە بەڕێزەكەتان و سەرجەم خزم و كەسوكارتان و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواكارین سەبووری بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

انا لله وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان
9/6/2015

هەواڵی پەیوەندیدار